پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تەندروستیی عوسمان ئیسماعیلی مەترسیدارە

تەندروستیی عوسمان ئیسماعیلی مەترسیدارە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاریی تەمەن ٦٤ ساڵ و خەڵکی سەقز، کە لەم دواییەدا بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی سەقزەوە مەرەخەسیی دەرمانی پێدرابوو، ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەدان ۱۴۰۳ نەشتەرگەریی بۆ کراوە و نزیکەکانی دۆخی تەندروستیی ناوبراویان بە مەترسیدار وەسف کردووە.
ئەو چالاکە کرێکارییە کە تووشی فتق و تەنگی هەناسە و نەخۆشی بووە، بە هۆی دژایەتیی هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کرابوو.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی ڕژیمەوە لە شاری سەقز بە تۆمەتی ساختەی چالاکیی دژ بە ئەمنییەتی میللی لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردسانییەکانی دژبەری ڕژیم بە ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژی ڕژیم، و بە بیانوی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی بەخاکسپاردنی شەهید ژینا ئەمینی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران بەسەریدا سەپاوە.

5 مانگ و 9 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەندروستیی عوسمان ئیسماعیلی مەترسیدارە

تەندروستیی عوسمان ئیسماعیلی مەترسیدارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن