یه‌ک شه‌مه‌ 

3 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتن و ڕادەستکرانی سیروان محەممەدی بۆ زیندانی سنە

گرتن و ڕادەستکرانی سیروان محەممەدی بۆ زیندانی سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

سیروان محەممەدی، لاوێکی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی گەڕەکی حاجیئاوا، ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان۱۴۰۳، لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیمەوە گیراوەو ڕادەستی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ساختەی "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" و "هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە" بۆ تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بۆ زیندان گوازراوەتەوە.
ناوبراو کە یەکێکە لە گیراوانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"،یە پێشتر چەندین جار گیراوەو سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە هۆی هێرشی نزیکەی ٢٠ بەکرێگیراو لە ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەر ماڵی دایک و باوکی و لێدانی توند گیرابوو. ئەمە لە کاتێکدا بوو كە تازە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.

10 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و ڕادەستکرانی سیروان محەممەدی بۆ زیندانی سنە

گرتن و ڕادەستکرانی سیروان محەممەدی بۆ زیندانی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن