یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ن دوست
دێی ماماڵ وەك هەموو گوند‌و دێهاتەكانی كوردستانی ئازیز، خاوەنی ڕۆڵەی بە جەرگ و تێكۆشەرە كە لە پێناو ئازادیی و بەختەوەری گەلی كورد، دەست لە ژیانی ئاسایی هەڵدەگرن و بە فیداكاری و گیان بازی سەربەرزی بۆ خۆیان و دانیشتوانی كوردستان تۆمار دەكەن.
گوندی ماماڵ مەكۆی شێرە كوڕان و شێرە كچانی دڵسۆزەو دانیشتوانی پاك و دڵسۆزی پشتیوانی سازمانی خەبات و ڕێبازە پیرۆزەكەین.
یەكێك لە قارەمانانی كەم وێنەی خەباتی مافخوازی و ئازادیخوزای شه‌هید كاك جه‌لال وه‌ته‌ندوست لە دایک بووی ئاوایی (ماماڵ)ی ناوچه‌ی ده‌شته‌تاڵی بانه‌یە.
شەهید جەلال،شۆڕشگێڕێکی بە جەرگ و قارەمان، ئه‌و لاوه دڵپاك و ئازادیی خوازه، وەک هەر لاوێکی کوردستان زەبرو زەنگ لە دژی گەلەکەی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان ئازاری دەدا، هەر بۆیە بۆ نەهێشتنی مەینەتی و ئازار لە سەر گەلی كورد به‌شداریی له خه‌باتی ڕه‌وادا كرد‌و چه‌کی شه‌ره‌فی کرده شانی و ئازایانه هاته مه‌یدانی تێکۆشانه‌وه.
له دوای هێرشی دووه‌می هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ڕژیمی خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی داسه‌پاو، پادگانی بانه له لایه‌ن ڕۆڵه ئازا و فیداکاره‌کانی گه‌لی کورده‌وه گه‌مارۆ درا. له شه‌وی ٨ی بانەمەڕی١٣٥٩ دا، شه‌هید جه‌لال و ژماره‌یه‌ك له لاوه خوێن گه‌رمه‌کانی کوردستان کرانه ده‌سته‌ی هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی دژمن له نێو پادگانی (بانه) دا.
شه‌هید جه‌لال وه‌ك لاوێکی نه‌ترس و گیانباز، شێرانه هه‌ڵمه‌تی برده سه‌ر سه‌نگه‌ری دژمن و ده‌ستی لێ وه‌شاندن. له‌و شەڕەدا شه‌هید جه‌لال گوللەیه‌کی چەكی دژمن له سه‌ری درا، هه‌رچه‌ند به زوویی به‌ره‌و شوێنی ده‌رمانیی به‌ڕێ کرا و چه‌ند ڕۆژێکیش له حاڵه‌تی بێهۆشییدا زیندوو مایه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام شەهید بوو و ماڵاوایی له هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی کرد و ئه‌ویش بوو به ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگداری دیکه و له ئاسمانی تێکۆشان‌دا له‌نێو پۆلی شه‌هیده هه‌میشه زیندووه‌کاندا جێگه‌ی گرت.
هه‌زاران سڵاو له گیانی به‌رز و پیرۆزی شەهید جەلال وەتەن دووست و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی