ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرانسە ڕایگەیاند، لوئی ئارنۆ، هاووڵاتیی فەرانسەوی لە زیندانی ئێڤین ئازادکراوە و ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی جۆزەردان ۱۴۰۳ بۆ وڵاتەکەی خۆی ڕۆیشتوەتەو.
ئەم هاووڵاتییە فەرانسەوییە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ و هاوكات لەگەڵ شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم بە بارمتە گیرا و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
ماکرۆن داوای لە دەسەڵاتدارانی ڕژیم کرد کە سیسیل کۆهلەر، ژاك پاریس و ئولیویە، سێ هاووڵاتیی دیکەی فەرانسەوی بەبێ دواکەوتن لە زیندان ئازاد بکەن.
لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢دا، لوئی ئارنۆ بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیم و "هەڵسوکەوت دژی ئەمنیەتی ڕژیم بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.