پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئازادکرانی کاتی سووسەن حەسەنزادە بە دانانی بارمتە

ئازادکرانی کاتی سووسەن حەسەنزادە بە دانانی بارمتە
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان گرت و ماڵەکەیان پشکنیبوو.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ناوبراو لە ماوەی بەندکرانی دا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا پەیوەندییەکی کورت ماوەی تەلەفۆنیی لەگەڵ خانەوادەکەیدا هەبووە.

5 مانگ و 7 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئازادکرانی کاتی سووسەن حەسەنزادە بە دانانی بارمتە

ئازادکرانی کاتی سووسەن حەسەنزادە بە دانانی بارمتە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن