ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو برای زیندانیی كوردی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە بە ناوەکانی "شوجاع و پووریا مەنتی مونجەق تەپە" کە لە كاتی بەڕێوەبردنی حوکمەکەیان بوون، پاش خۆ ناساندنیان بە زیندانی "چەشمە سفید" لە کرماشان ، لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون و ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی گشتیی ڕژیم لە کرماشان گوازرانەوە.
ئەم دوو برا زیندانییە سیاسییە کوردە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ بە تۆمەتی ساختەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ڕێوڕەسمی بیست و یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەید خەلیل عەلی نەژاد، هونەرمەندی ناودار و یەکێک لە سەرکردەکانی پێکهاتەی یارسان گیرابوون. پاشان لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم لە کرماشانەوە، بە تۆمەتی ساختەی تێکدانی نەزمی گشتی بە ساڵێک زیندان و ٧٤ قامچی سزا دران.