ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستایەک کە ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی درەشار بەسەر بردووە، بە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی و بەو مەرجەی کە تەنیا مافی ڕۆیشتنی تا هەزار مەتر هەیە، لە زیندان ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە فەرهەنگییەكانی ئێران، ئەحمەد عەلیزادە لە ڕەزبەری ١٤٠١ لە پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری ئاودانان لە لایەن بەکرێگیراوانی رژیمی ئێران گیرابوو وە پاشان لە لایەن سیستمی گەندەڵی قەزایی رژیمی ئێران شەش ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی، خانەنشین کردنی زۆرەملێ، نیشتەجێبوونی زۆرەملێ لە شاری فەنوج لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و قەدەغە كردنی فەزای مەجازی بەسەریدا سەپابوو.