وەفا ئەحمەدپوور و دانیال موقەدەم دوو هونەرمەندی ناڕازی لەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی رژیم لە شیرازەوە بۆ زیندانی ئەم شارە گواستراونەتەوە.
ئەم دوو گۆرانیبێژە ناڕازییە لە ٢٠ی گوڵانی ئەمساڵدا، دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی کلیپی ناڕەزایەتی "ئامادەباش" لەلایەن بەکرێگیراوانی رژیم لە شیراز گیرابوون.
وەفا ئەحمەد پوور، خۆپیشاندەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵە و حەڤدە ساڵە لە بواری مۆسیقادا کار دەکات.
ناوبراو بە تۆمەتی ساختەی "پڕوپاگەندە دژی رژیم" سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دۆسیەکەی ڕەوانەی بەشی جێبەجێ کاری تاوانەکانی دەسگای گەندەڵی قەزایی رژیم کراوە.