پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی چوار چالاکی مەزهەبیی سوننەو نەبوونی زانیاری لە چارەنووسیان

گرتنی چوار چالاکی مەزهەبیی سوننەو نەبوونی زانیاری لە چارەنووسیان
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لانی کەم چوار کەس لە مامۆستایانی ناوەندی زانستیی ئەحنافی شاری خاف سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە ناوەکانی مەولەوی شەمسەددین موتەهەری (بەڕێوەبەری ناوەندەکە)، مەولەوی گوڵمحەممەد مەنسووری، مەولەوی حوسێن ئەحمەد شەهیدی و مەولەوی فازڵ مورادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم ئێران گیراون.
ئەو چوار چالاکە مەزهەبییە لە کاتی گەڕانەوە لە ورمێ گیراون، بەڵام ئاماژەیەکی تایبەت بە شوێنی گرتن و ئەو ناوەندەی گرتویانیە لەبەردەستدا نیە.
شایانی باسە کە هێشتا لە هۆی گرتن  ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار چالاکە مەزهەبییە و هەروەها چارەنووسیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

5 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی چوار چالاکی مەزهەبیی سوننەو نەبوونی زانیاری لە چارەنووسیان

گرتنی چوار چالاکی مەزهەبیی سوننەو نەبوونی زانیاری لە چارەنووسیان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن