تۆڕی هەواڵی ئامریکایی ئێن بی سی نیوز، ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە کۆتایی مانگی مەی دا هێرشێکی ئاسایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سۆمالی دەستپێکردووە و سەرکردەی نوێی گروپی "داعش"ی کردە ئامانج.
سێ بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە سپای ئامریکا لەم هێرشەدا سەرکردەی نوێی جیهانی داعشی کردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستاش کوژرانی ناوبراو بە دروستی روون نەکراوەتوە.
ئامریکا پێشتر عەبدولقادر مومین وەک بەرپرسی لقی سوماڵی گرووپی داعش ناساندبوو، بەڵام دوو بەرپرسی ئەمریکی دەڵێن لە ناوبراو ساڵی ڕابردووەوە بەبێدەنگی و بەبێ راگەیاندن، سەرکردایەتی جیهانیی ئەو گرووپە ترۆریستییەی گرتۆتە ئەستۆ.
پێشتر بارەگای فەرماندەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وڵاتی ئافریقا، لە ٣١ی مانگی مەی ٢٠٢٤ لە ئەفریقا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر گروپی تروریستی داعش لە ناوچەیەکی دوورەدەست لە دووری ٨١ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بوساسۆ لە سۆماڵی ئەنجامداوە و٣ چەکداری کوشتووە.