بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، حەیدەر فەتاحی، ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تروریستی سپای پاسداران لەسەر کارەکەی کە لە سێڕێیانی شارەدێی نێ ئیشی کردووە، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری گرتویانەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو لە گرتنی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواچوونی خانەوادەکەی لەو بوارەوە تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.