چوارشه‌مه‌ 

6 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەوڵی ترۆرکردنی ٢١ پارێزەر لە ماوەی دوو ساڵدا لە ئێران

هەوڵی ترۆرکردنی ٢١ پارێزەر لە ماوەی دوو ساڵدا لە ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆی وڵات، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢١ پارێزەر لە ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پیشەی پارێزەری ترۆر کراون، کە لەو رێژەیە شەشیان کوژراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە لە ساڵی ١٤٠١دا چوار حاڵەتی کوشتن و ١٠ حاڵەتی تروری ناسەرکەوتووی پارێزەران ڕوویانداوە و لە ساڵی ١٤٠٢دا دوو حاڵەتی کوشتن و مردنێکی گوماناوی و چوار حاڵەتی ترۆرکردن کە خەسارەتی گیانی نەبووە تۆمارکراون.
ئەمە تاکە ئامارێکە کە خراوەتە بەردەستی میدیاکان و ژمارەی حاڵەتە هاوشێوەکان کە تۆمار نەکراون زۆر زیاترە.
لەم ڕاپۆرتانەدا باس لە یەکێک لە دوایین حاڵەتەکانی ئەو جۆرە ترۆرانە کراوە، کە تیایدا، لە ٧ی خەرمانانی ئەمساڵ، ئەفشین قاسمی، پارێزەر، لە نزیک دەفتەرەکەی لە تاران، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.
هەروەها لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوودا پارێزەرێک بە ناوی مێهدی عەمارلویی لە نەیشابوور کوژرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تۆمەتباری کوشتنەکە یەکێک بووە لە بریکارەکانی پێشووی ناوبراو.
لە رەزبەری ساڵی ١٤٠٢دا، "مەرگی گوماناوی" ڕەحیم سەعیدی، پارێزەر لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەرەند، کەوتە بەر باسی ڕۆژنامەکان و لە هەمان ساڵدا، حامید میر ئەبولقاسمی بە "چەقۆ، قەمە، داس و تەوەر" هێرش کرایە سەر " لە نەوشار و بریندار کرا.
لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١ وەحید مێهرادیفەر ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی پارێزگای ئەلبۆرز لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە چەقۆ بریندار دەبێت و لە مانگی رەشەمەی هەمان ساڵدا هانا زیکری داواکاری گشتی پۆلیسی سەندیکای پارێزەرانی پارێزگای کوردستان تەقەی لێ دەکرێت و بریندار دەبێ.

10 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەوڵی ترۆرکردنی ٢١ پارێزەر لە ماوەی دوو ساڵدا لە ئێران

هەوڵی ترۆرکردنی ٢١ پارێزەر لە ماوەی دوو ساڵدا لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن