چوارشه‌مه‌ 

6 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕەتکردنەوەی ئاگربەست لە ڕەفەح لەلایەن نەتانیاهۆ

ڕەتکردنەوەی ئاگربەست لە ڕەفەح لەلایەن نەتانیاهۆ
دەنگی خەباتی کوردستان

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان ١٤٠٣، جێگری سەربازیی خۆی ئاگادارکردەوە کە جێبەجێکردنی "ئاگربەستی مرۆڤ دۆستانە" لە ڕەفەح جێگەی قبوڵکردن نییە.
لەلایەکی دیکەوە، ئیتمار بن گوێر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لە باشووری غەززە ڕایگەیاند، "پێشنیارێک بۆ ئاگربەست لە ڕەفعەت نەخراوەتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران" و دەشڵێت: "هەر کەسێک بڕیاری جێبەجێکردنی ئاگربەست لە ڕەفەحی داوە نابێت لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی "راگرتنی تاکتیکی" شەڕ لە شاری ڕەفەح کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە، سپای ئیسرائیل بەردەوامی شەڕەکەی ڕاگەیاند.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕادیۆی سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگری ئاگاداری نیازی ڕاگرتنی تاکتیکی لە شەڕی ڕەفەح نەبووە.

10 ڕۆژ و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕەتکردنەوەی ئاگربەست لە ڕەفەح لەلایەن نەتانیاهۆ

ڕەتکردنەوەی ئاگربەست لە ڕەفەح لەلایەن نەتانیاهۆ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن