پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

برایان هۆک:رژیمی ئێران سەرەکیترین پشتیوانی ترۆریزمە

برایان هۆک:رژیمی ئێران سەرەکیترین پشتیوانی ترۆریزمە

خەباتمێدیا: برایان هۆک لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەری دا رۆژی پێنج شەممە 8ی سەرماوەز، رژیمی ئاخوندی بە گەورەترین پشتیوانی ترۆریزم ناوبرد و ووتی ئێمە دەبێ وەڵامی هەموو

خەباتمێدیا: برایان هۆک لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەری دا رۆژی پێنج شەممە 8ی سەرماوەز، رژیمی ئاخوندی بە گەورەترین پشتیوانی ترۆریزم ناوبرد و ووتی ئێمە دەبێ وەڵامی هەموو هەڕەشەکانی رژیم بدەینەوە. برایان هۆک بەڕێوەبەری گروپی کردەوەکانی ئێران لە وزارەتی دەرەوەی ئامریکا هەروەها ووتی:ئێمە خاڵی نیزامی مان لەسەر مێز هەیە، بەڵام پێمان وایە کەڵک وەرگرتن لە دیپلۆماسی باشترە.بەڵام ئەگەر دامەزراوە دیپلۆماتیکەکانمان یان دیپلۆماتەکانمان بکەوێتە بەر ئامانج ،هەڵوێستی توندوتیژتر دەگرین و دوو دڵ نابین لە کەڵک وەرگرتن لە هێزی نیزامی بۆ پاراستنی قازانجەکانمان. هاتنە دەرەوەمان لەبەرجام چوارچێوەی کاری ئێمەی بەربڵاوتر کردوە، ئێمە لەگەڵ ٤۰وڵات لەبارەی گەمارۆکانی رژیم وتووێژمان کردوە و لەو ئاکامە رازین.
برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ ئێران و بەرپرسی گروپی کردەوەکانی ئێران لە بنکەی نیزامی نزیک بە واشینگتۆن چەک و تەقەمەنی و کەل وپەلی نێردراو لەلایەن رژیمی ئێران بۆ حوسیەکانی یەمەن و باقی گروپە توندرەوەکانی پیشانی هەواڵنێران دا.
برایان هۆک لە کۆنفرانسی هەواڵدەری خۆی سیاسەتی ئامریکای وەک فشاری زیاتر بۆ سەر رژیمی ئێران بۆ گۆڕینی رەفتارەکانی شی کردەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد دەسدرێژییەکانی رژیمی ئێران و ناردنی کەل و پەلی نیزامی بۆ گروپە ترۆریستیەکان بەتایبەت بۆ یەمەن لە شەش مانگی رابردودا زیاتر بووە .
برایان هۆک ووتی مێدیاکان ڕۆڵی ئێران کەم پیشان دەدەن لەکاتێکدا ئەم رژیمە یارمەتی حوسیەکانی یەمەن ئەدات و ئێمە ناتوانین حیزبۆڵلایەکی دیکە لە یەمەن ببینین. لە لوبنان زیاتر لە سەدهەزار موشەکی هەیەو ئێمە ناتوانین شاهێدی لوبنانیزە کردنی یەمەن بین .
برایان هۆک تەئکیدی کردەوە کە بەڵگەی باوەڕپێکراومان هەیە کە رژیمی ئێران تەکنۆلۆژی موشەکی بالستیک بۆ چەکدارانی شیعی لە عێراق دەنێرێ .
بەرپرسی گروپی کردەوەکانی رژیم لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەم کۆنفڕانسە ووتی :ئێمە تا ئێستا یەک ملیۆن بۆشکە نەوتمان لە ناردنی رۆژانەی ئێران کەم کردۆتەوە و دوبارە درێژەی پێ ئەدەین و لەم بابەتە گروپە ترۆریستیەکان لەگەڵ ئێمە هاوکاریان کردوە.

ناوبراو تەئکیدی کردەوە لەسەر ئەوەی کە رژیمی ئاخوندی داهاتی خۆی دەکاتە خەرجی گروپە ترۆریستیەکانی ناوچە و کردەوە ترۆریستیەکانیان، هەشتا لە سەدی داهاتی ئەم رژیمە لە فرۆشتنی نەوتە،ئێمەش سەرچاوەکانیان دەبڕین ،گەمارۆی زیاتر دەخەینە سەریان و ناویان دەخەینە ریزی ترۆریستەکان .


5 ساڵ و 11 مانگ و 20 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برایان هۆک:رژیمی ئێران سەرەکیترین پشتیوانی ترۆریزمە

برایان هۆک:رژیمی ئێران سەرەکیترین پشتیوانی ترۆریزمە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن