خەباتمێدیا: لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لە واشنگتۆن سازمانی موجاهیدین، هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکی کروزی رژیم و هەروەها وردەکاری هێرشە موشەکیەکەی رژیم
خەباتمێدیا: لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا لە واشنگتۆن سازمانی موجاهیدین، هەموو ناوەندەکانی شاردنەوەی موشەکی کروزی رژیم و هەروەها وردەکاری هێرشە موشەکیەکەی رژیم بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی عەرەبستانی سعودی، ئاشکراکرد.
لەو کۆنفرانسەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بریاری ئەم هێرشە لەلایەن شۆرای عالی ئەمنیەتی نەتەوەیی رژیمەوە سەرۆکایەتی کراوە.
هەروەها خامنەیی رێبەری رژیم بریاری ئەو هێرشەی داوەو فەرماندە باڵاکانی سپاش خەریکی بەرنامەرێژی و نەخشەکێشانی بوون.
ئەو زانیاریانە لەلایەن کاناڵێکی دژبەری رژیمەوە بەناوی PMOI/MEKی سازمانی موجاهدینەوە لەناوخۆدا بەدەست هاتووە.
بریاری هێرشەکەی 14ی سێپتامبر بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، لە کۆبونەوەی شۆرای عالی ئەمنیەتی نەتەوەیی نیزام، کۆتاییەکانی مانگی پوشپەر دراوە. وردەکاری ئەو هێرشە لە پایگای هەوا٠Šی چیتگر لە تاران ئەنجام دراوە. موشەکەکانی کروز لەلایەن گروپی موشەکی ثامن الائمە لە پارچین، کە پایگایەکی سەربازی گەورەیە لە نزیکی تاران و بە بوونی 12 بەشی جیاواز، خەریکی چالاکیە جیاوازەکانی رژیم و بەتایبەتی بەرنامەی چەک و چۆڵە ناوکەییەکانیان دەبێ، دروست کراون و ئەو موشەکە کروزانە لە بەشی (سکشن) 4 بەرهەم دەهێنرێن.
ئەو موشەکانەی کە بۆ هێرشەکەی سەر ناوەندی نەوتی ئارامکۆ بەکارهێنراون جۆری کروز و ناوی یا عەلیان لەسەر نوسرابوو کە لەلایەن شیرکەتی ثامن الائمە جێگیر لە سایتی پارچین لە نزیکی تارانەوە دروست کراون.