میدیاکانی مافی مرۆڤی بەلووچستان هەواڵی کوشتنی هاووڵاتییەکی گیراوی بەلووچ بە ناوی "محەممەد گۆرگیج"یان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە ئەم هاووڵاتییە لەژێر شکەنجەی هێزە تروریستەکانی ڕژیمدا کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، محەممەد گۆرگیج لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ماڵی باوکی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیراوەو خانەوادەی ئەم کەسە تا سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەکیان لە هۆی گرتن و شوێنی راگرتنی نەبووە.
دواتر ڕۆژی هەینی، بەشی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانی رژیم لە زاهیدان بە خانەوادەی ناوبراویان ڕایگەیاندووە کە کوڕەکەیان لە بەندیخانەی ئەو ناوەندەدا گیانی داوە.
تەرمی ناوبراو لەکاتێکدا ڕادەستی خانەوادەکەی کراوە کە سەری لەژێر شکەنجەدا شکاوە و بنی پێی و پشتی بە قووڵی بریندار بووە و هەروەها پێستی توێڵی لێکەندراوەتەوە.
تەرمی ناوبراو بە هەڕەشە و مەرجی تۆمارنەکردنی سکاڵا، لەلایەن هێزە مرڤکوژەکانی ڕژیمەوە ڕادەستی خانەوادەکەی کراوە.