سامران موخەبری، کاسبکارێکی لاوی کورد و خەڵکی سەردەشت، هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی رژێمی ئێران، بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و باری تەندروستی ناوبراو نالەبارە.بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەرییەۆا، ، سامران موخەبری، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاق ئۆتۆمبێلەکەی کەوتە بەر ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا، پشتی ئەم کاسبکارەی پێکراوە و بە دزە کردن بۆ نێو جەستەی، سیەکانی ناوبراو بە سەختی زیانیان بەرکەوتووە.ئەم کاسبکارە لاوە جارێک لە نەخۆشخانەی خومەینی ئورمیە نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەهۆی خراپ بوونی باری تەندروستی، بە زوویی بۆ نەخۆشخانەی میلادی ئەم شارە دەگواسترێتەوە