کاتێک,نیشتمان,و,دانیشتوانی،,ژێر,دەست,و,زوڵم,لێکراون،,کاتێک,دوژمنی,غەددار,چۆنی,پێ‌,خۆشەو,تا,چەند,لە,توانایدایە,ستەم,و,بێدادی,دژ,بە,دانیشتوانی,کورد"/>
پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرز و بەرێز بێ یادی شانزە ساڵەی شەهادەتی کاک "تۆفیقی کەریم پوور"

بەرز و بەرێز بێ یادی شانزە ساڵەی شەهادەتی کاک

بابەشێخ حوسێنی
کاتێک نیشتمان و دانیشتوانی، ژێر دەست و زوڵم لێکراون، کاتێک دوژمنی غەددار چۆنی پێ‌ خۆشەو تا چەند لە توانایدایە ستەم و بێدادی دژ بە دانیشتوانی کورد

بابەشێخ حوسێنی
کاتێک نیشتمان و دانیشتوانی، ژێر دەست و زوڵم لێکراون، کاتێک دوژمنی غەددار چۆنی پێ‌ خۆشەو تا چەند لە توانایدایە ستەم و بێدادی دژ بە دانیشتوانی کوردستان دەکا، پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بەو گشتە مەینەتی و چەوساندنەوانە، ڕۆڵە نەبەزو خاوەن بڕواکان، بە کردەوەو دوور لە قسەی زل، دوور لە دروشمی گەورەو بێ‌ کردەوە، بۆ رزگاری و ئازادی تێ دەکۆشن و گیانی پیرۆزیان فیدای گەل و نیشتمان دەکەن.
بەڵێ‌ ئازادی نرخی دەوێ‌ و گیانبازی و هیممەتی مەردانەو فیداکاری هەمەچەشنە، لە گیان بوردویی، لە ماڵ و خۆشی ژیان بوردنی گەرەکە.
بێگومان ڕۆڵە خاوەن باوەڕەکانی گەل لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات ی خوێناوی لە ڕیزی ئەو تێکۆشەرانەی گەل و نیشتمانن،کە بە کردەوە لە مەیدانی گیانبازی پێشمەرگانە، کاری سیاسی و کاری تەشکیلاتی و بە دوور لە دروشم و لە چوارچێوەی کردەوەدا بەو پەڕی توانا تێ‌ دەکۆشن و ماندوو دەبن و ئامادەی گیانبازین لە پێناو ئازادی و ڕزگاریدا. بێگومان شەهیدی فەرماندەی ئازاو چاونەترس شەهید کاک تۆفیقە چکۆل یەکێکە لەو شەهیدە ئازاو قارەمانانەی ڕیزەکانی سازمانی خەبات کە گیانی بەرزی فیدای ئازادی گەل و نیشتمان کرد.
ره‌‌‌زبه‌‌‌ر بوو ئه‌‌‌و کات، پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان به‌‌‌ دوای یه‌‌‌کدا به‌‌‌ ئارامی هه‌‌‌نگاویان هه‌‌‌لده‌‌‌گرت، روناکی مانگ له‌‌‌ سه‌‌‌ریان بوو، بێ‌ ترس له‌‌‌ دژمن به‌‌‌ سام و هه‌‌‌یبه‌‌‌ت.
ئه‌‌‌وانه‌‌‌ شۆر٠ه‌‌‌سوارانی رێگه‌‌‌ی ئازادین، سه‌‌‌رقافڵه‌‌‌یان فه‌‌‌رمانده‌‌‌ شوانه‌‌‌یه‌‌‌. ئه‌‌‌و سەرکردەیه‌‌‌ی دژمن له‌‌‌ ناوی ده‌‌‌ترسا، خۆفرۆشان به‌‌‌ بیستنی ناوی ته‌‌‌زووی سارد سه‌‌‌رتاپای له‌‌‌شیانی داده‌‌‌گرت.
چواردە ساڵ له‌‌‌وه‌‌‌ پێش بوو که‌‌‌ شۆره‌‌‌لاوه‌‌‌که‌‌‌ی رێبازی خه‌‌‌بات، ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ی له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نێکی که‌‌‌مدا، ساردی و گه‌‌‌رمی ژیانی سه‌‌‌ختی شۆرش و به‌‌‌رخودانی به‌‌‌ گیان کریبوو وه‌‌‌ک زۆر کاتی دیکه‌‌‌ بۆ دژمن ببوه‌‌‌ خۆره‌‌‌ی گیان و به‌‌‌ بوونی ئازاری کاخ نشینانی سته‌‌‌مگه‌‌‌ری ده‌‌‌دا.
به‌‌‌ڵی کاک تۆفیق بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی، له‌‌‌ مانگی ره‌‌‌زبه‌‌‌ردا، له‌‌‌و کاته‌‌‌ی هێشوی ترێ‌ له‌‌‌ ره‌‌‌زو باخی گاکڕ و چه‌‌‌می ئاڵیازو بناری ئاربه‌‌‌با به‌‌‌ هه‌‌‌ڕزاڵی ره‌‌‌زه‌‌‌کاندا شۆڕ ببونه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و و هه‌‌‌ڤالانیی نۆبه‌‌‌ره‌‌‌ی ترێی‌ ئه‌‌‌و ساڵه‌‌‌یان کرد. به‌‌‌لام بۆ ئه‌‌‌و خۆشی و شیرینی ترێ‌، ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ تامی ته‌‌‌واوی ده‌‌‌دا که‌‌‌ نیشتمان ئازاد بێ و لەداگیرکەر رزگاربووبێ، چوونکە ژیانی بن ده‌‌‌ستی و ژێرچه‌‌‌پۆکی پێ‌ شه‌‌‌رم بوو.
هه‌‌‌ر ئه‌‌‌و ئیمان به‌‌‌ ئازادی و بڕوا به‌‌‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات بووه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وەی‌ که‌‌‌ سوور بێ‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رده‌‌‌وام بوون به‌‌‌ ئامانج ورێبازی کوردایه‌‌‌تی و سازمانی خه‌‌‌بات.
له‌‌‌ یادی شانزدە ساڵه‌‌‌ی شه‌‌‌هاده‌‌‌تی پێشره‌‌‌وی مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌رد وسازمانی خه‌‌‌بات و کوردستان سلاو درود بۆ رۆحی به‌‌‌رزی شه‌‌‌هید تۆفیق که‌‌‌ریمپوور و شه‌‌‌هیدانی سازمانی خه‌‌‌بات و رێگه‌‌‌ی ئازادیی و رزگاری کوردستان.

پەیڤێک لەگەڵ شەهید تۆفیق!
تۆ مێرمنداڵ بووی کە هه‌‌‌ستی شۆرشگێری و ئەوینی پێشمەرگایەتی لەدڵتدا رەگی داکوتابوو، هەربۆیە شوێن ئەوین و دوا هیوات کەوتی و لەبەردەڵانی قەڵای خەبات داو چەند ساعەتێک دورتر لەماڵ و کەس و کارت گیرسایه‌‌‌وه‌‌‌و چوویە ناو کۆڕی هەواڵانی خه‌‌‌باتکار. پرسیاریان لێ کردی کە چۆنە هاتووی ؟، وەڵامت دایه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ پیشمەرگایەتی، هاتوم ببمە پێشمەرگە، پێشمەرگەی کوردستان. یەکەمین جار جوابیان کردی و رێیان نەدای. ئاخر هێشتا بەو گشتە توانا و ورە و لێهاتوویەی تۆیان نەزانیبوو. بەڵام خۆشه‌‌‌ویستی بۆ بوون بە پێشمەرگە و هەستی نیشتمانپەروەری ئیزنی نەدا، دڵە بچکولانەکەت لە برا پێشمەرگەکانت برەنجێ و سووربووی لەسەر مانەوە.
کێ دەیزانی تۆفیقە چکۆل،که‌‌‌ رازی نەبوون بە مانەوەی، دەبێتە ئەو قارەمانەی کە خەڵکی دێهات و شاری ناوچە جیاجیاکانی کوردستان شانازی پێوە بکەن، کێ بیری بۆ ئەوه‌‌‌ دەچوو رۆژێک دێ دژمن بە بیستنی ناوی ئەو بێچوە شێرە هێزی ئەژنۆی نامێنێ.
ئەو رۆژانەی کە کاک تۆفیقە چکۆل و زۆری دیکەی هەڤاڵانی وەک ئەو، لەسەنگەری دیفاع لە مەوجوودیەتی سازمانی خەبات و لەبەربەرەکانێ لەبەرانبەر هێزی تەیارو پۆشتەی رژیمی ئاخوندی گیان فیدایی یان دەکرد، رۆژ و سەردەمانێکن کە بۆ هەمیشە وەک چۆڵەچرا، رووناکی دەدات و تاسەر دەبنە هەوێنی برایەتی و بەخەمەوەبوونی هاوباوەڕانی رێبازە پیرۆزەکەی سازمانی خەبات. ئەو رێبازەی چەقلی چاوی دژمن و خۆشەویستی گەلە، ئەو سازمانەی چاوچنۆکان خەوی گولی پێوە دەبینن و نەیاران و حەسوودان سەریان بە ناو و رێبازی پاک و بێخەوشی کاس دەبێ و چاویان عەرز نابینێ.
کاک تۆفیقی بەرێز، شەهید و هەڤاڵ و هاوسەنگەر و شۆڕشگێرە خۆشەویستەکەم، بە شەهیدبوونت، خەفەت دایگرتین، بە بیرەوەرییەکانت بە لێهاتووییت، بەو ئەوینەی لە راست سازمانی خەبات لەدڵت دا ریشەی داکوتابوو، ئێستاش کۆری هەڤاڵان سەرسامن بە تایبەتمەندیە کەم وێنەکانت. بەراستی شەهادەتت، کۆست و خەسارەتێکی گەورە بوو لە کورد و سازمانی خەبات کەوت. شەهید بوونت موسیبەت بوو بۆ من و هەموو هاوبیرانت.
دڵنیابە، هاوباوەرانی رێبازە پیرۆزەکەت، رێبوارانی رێگەی سەرفرازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و کۆڵنەدان لەرێگەی پڕ لەسەروەری کوردایەتی و ئازادیخوازیی، سازمانی خەباتی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر.
شار ڕەشی پۆشیوەو گوندو دێهات و هەموو ئەوانەی غەمی پێشمەرگەو شەهیدانی ئازادین ماتەم بارن وتازییەیان گێراوە، چیاو پێ دەشت ولێرەوار،کانیاوەکان وزۆر شوێنی دیکە لە نیشتمانی رەنگین لەماتەمدان، چونکە ئیتر بەدیداری هەڤاڵێکی دێرینمان کەهەر ساڵەو ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بووایە له‌‌‌ لایان میوان دەبوو شاد نابنەوە، منداڵەکان و پیرو لاوەکان، شەنگە بێریەکان، هەموو ئەوانەی بە قسەی خۆش وبیری پاک وشۆڕشگێری ماندووی رێی نیشتمان دڵخۆش دەبوون ئیتر جارێکی دیکە بە دیداری ناگەنەوە. بەڵێ ئیتر ئەو تۆفیق بڵەسەنیەی کە شارەزای هەموو دوڵ و لێرەوار و جێ حەوانەوەیێکی پێشمەرگە بوو، پڵنگی چیا و هەڵۆی تیژ باڵی پێ دەشت بوو، لە هەموو کۆیەک و لە هیچ کۆیەک نەبوو، ئیتر لە ناومان نەما. چیا لە پێدەشت دەپرسێ بیستووتە هەواڵی میوانە چەک و رەخت بە کۆڵ وئازاو بوێرمان شەهید بووە، ئەویش بە دەست خوێریترین وخۆفرۆشترین خۆفرۆشەکانی نیشتمان، ئەو خۆفرۆشەی کەپێی وابوو کە بە یەکەم تەقە کاک تۆفیق دەخه‌‌‌جلێ وتوانای دەست کردنەوەی نامێنێ. بەڵام چەندە خەیاڵی خاو بوو ئەو خۆفرۆشە، هەر بەخەیاڵی خاوی که‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوبووه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ر قاره‌‌‌مانی گه‌‌‌لدا سه‌‌‌رمه‌‌‌ست ببوو! به‌‌‌لام بە زوویی لەلایەن کاک تۆفیق که‌‌‌ خه‌‌‌ڵتانی خوێن بوو درایه‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌ستڕێژی چه‌‌‌ک و هه‌‌‌ر زوو کۆتایی به‌‌‌ تەمەنی روو ڕەشانەی هات.
بە داخی گرانەوە شه‌‌‌وی هەینی11ی رەزبەری 1382کاک تۆفیق کەریم پوور لە ئەنجامی مەئمووریەتی سازمانی لە ناوچەی سوورێنی بانە لەلایەن به‌‌‌کرێگراوێکی رژیم دەکەوێتە بەر دەستڕێژی چەک وبە سەختی بریندار دەبێ، کە بە برینداریش ناخەجڵێ و دەست دەکاتەوە و سەرهەنگ پاسدارێکی ناوزراوی رژیم بە ناوی ئەمیر بەهرامی بە سزای خەیانەتی دەگەیەنێ، خۆیشی به‌‌‌ هۆی سەختی برینەکەی شەهید دەبێ‌ و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی رێگەی ئازادی و سەرفرازی و خەباتی ڕەوا دژ بە ڕژیمی ستەمگەرو دیکتاتۆری ئاخوندی دەبێ‌.
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهید تۆفیق کەریمپورو تێکڕای شەهیدانی رێگەی ئازادیی گەل و نیشتمان.


5 ساڵ و 1 مانگ و 19 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و بەرێز بێ یادی شانزە ساڵەی شەهادەتی کاک "تۆفیقی کەریم پوور"

بەرز و بەرێز بێ یادی شانزە ساڵەی شەهادەتی کاک "تۆفیقی کەریم پوور"



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن