شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات
خەبات مێدیا

بەپێی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەی زۆرەملێ  لە هەڵکشان دایە و یەکێتیی ئۆرووپا بۆ سنووردارکردنی ئەم بابەتە یاساکانی دەگۆڕێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران ڕایگەیاند، ژمارەی پەنابەرانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 120 ملیۆن کەس کە هاوتایە لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن.هەر بە پێی ٸەم هەواڵە، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئۆرووپا، هەر یەک بەشێوەیەکی جیاواز یاسا و ڕێنمایی نوێ دەردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە لێشاوی کۆچی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان.یەکێتیی ئۆرووپا پڕۆژەیەک بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکەی تاوتوێ دەکات. پڕۆژەکە هاوشێوەی هەمان ئەو پڕۆژەیەیە کە بریتانیا لەو ڕێگەیەوە کۆچبەران بۆ ڕواندا دەنێرێت. پەرلەمانی یەکێتیی ئۆرووپا گفتوگۆی لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری کرد و یەکێک لە پێشنیازەکانیش ئەوەبوو، ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی دەچنە وڵاتانی ئۆروپاییەوە بۆ وڵاتێکی سێیەم لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕەوانە بکرێن

3 مانگ و 8 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات

یەکیەتی ٸۆرووپا گۆرانکاری لە یاسای کۆچبەراندا دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن