پێنچ شه‌مه‌ 

7 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کانەدا سپای پاسداران دەخاتە لیستی ترۆرەوە

کانەدا سپای پاسداران دەخاتە لیستی ترۆرەوە
خەبات مێدیا

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سی بی سی، حکومەتی کانەدا بەنیازە بەپێی یاسای تاوانەکانی ئەو وڵاتە، سپای پاسدارانی رژێمی ٸاخوندی بخاتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.بە پێی ٸەم راپۆرتە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا حکومەتی کەنەدا ئەم بابەتە ڕابگەیەنێت، بەڵام هێشتا گفتوگۆکان بەردەوامن و وردەکارییەکان یەکلایی نەکراونەتەوە. بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن کانەداوە بەو مانایەیە کە پۆلیسی ئەو وڵاتە دەتوانێت هەر کەسێک لە ڕووی دارایی یان ماددییەوە پشتیوانی ئەم گرووپە بکات، بەند بکات. هەروەها ڕێگە بە بانکەکان دەدرێت سەروەت و سامانی ئەو کەسانە سڕ بکات. حکومەتی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ئەم بڕیارەی دوای چەندین ساڵ فشاری لایەنەکانی دژبەری رژێمی ٸاخوندی داوە، لەوانە فشاری خانەوادەی قوربانیانی فڕۆکەی پی ئێس 752 کە لەلایەن سپای پاسدارنەوە خرایە خوارەوە. ئەندامانی پەرلەمانی کانەدا مانگی ڕابردوو بە کۆی دەنگ ئەو ڕێوشوێنەیان پەسەند کرد و داوایان لە حکومەتی کانەدا کرد کە سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" بناسێنێت.

7 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کانەدا سپای پاسداران دەخاتە لیستی ترۆرەوە

کانەدا سپای پاسداران دەخاتە لیستی ترۆرەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن