پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی خنكانی چەندین هاونیشتمانی كورد لە سنوورە ئاوییەكانی ئیتالیا

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی خنكانی چەندین هاونیشتمانی كورد لە سنوورە ئاوییەكانی ئیتالیا
خەبات مێدیا

زۆر بە داخەوە هەواڵی نوقم بوونی كەشتی هەڵگری ژمارەیەك لە پەنابەرانم زانی لە سنووری ئاویی وڵاتی ئیتالیا،كە لە ئاكامدا چەندین منداڵ، ژن و پیاوی كوردی خوازایاری پەنابەریی،خنكان و گیانیان دا. هۆی ئاوارە بوون و دەربەدەریی و ڕودانی ئەو كارەساتە ناخ هەژێنانە، دەگەڕێتەوە بۆ خۆسەپێنی و دژمنایەتی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران لە گەڵ جەماوەری ئێران. بێگومان ئەو هەلو مەرجە نالەبارەی خامنەیی و ئاخوندە جینایەتكارەكانی دەسەڵاتدار لە ئێران، لە بەرانبەر گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی كورد پەیڕەوی دەكەن،هەر ئەوانن كە قاتڵی دانیشتوانی ئێرانن و هەروەها هۆی سەرەكی خنكان و لە ناوچوونی كەسانی بێ‌ دەرتانن كە بە ناچاری ڕێگەی ئاوارەیی دەگرنە بەر.

لە گەڵ دەربڕینی پەژارە،بە ناوی خۆم و تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی بە خانەوادەی ئەو هاونیشتمانی كوردستانی ئێران ڕادەگەێنم كە لەو كارەساتەدا ئازیزەكانیان لە دەست داوەو هاوبەشی خەمی خانەوادەی ئەو هاونیشتمانیانی كوردستانی عێراق دەكەم كە لەوكارەساتەدا خۆشەویستانیان لە دەست داوە. 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی 
بابەشێخ حوسەینی
30 ی جۆزەردان 1403 كۆچی خۆری

5 مانگ و 1 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی خنكانی چەندین هاونیشتمانی كورد لە سنوورە ئاوییەكانی ئیتالیا

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی خنكانی چەندین هاونیشتمانی كورد لە سنوورە ئاوییەكانی ئیتالیا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن