جەعفەر حەیدەری، نووسەر و چالاکی فەرهەنگی عەرەب و دانیشتووی ئەهواز لە ٢٦ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی رژێمی ئێرانەوە گیراوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی یەکشەممە٦ی جۆزەردان، جەعفەر حەیدەری تەمەن ٣٨ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی گوڵدەشتی ئەهواز، چالاکی فەرهەنگی، نووسەری کتێبی منداڵان و بەڕێوەبەری دامەزراوی فەرهەنگی «ئێرە فەرهەنگی ئەهواز» بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەر بە پێی ٸەم راپۆرتە، دوای تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ لە کاتی گیرانی جەعفەر حەمیدی، هەوڵی خانەوادەکەیی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و هێزە بە ناو ئەمنییەکان ئامادە نەبوون لەو بوارەوە وەڵام بدەنەوە.