پێنچ شه‌مه‌ 

7 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەکان دوای بریاری بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە لەیەن کانەداوە

کاردانەوەکان دوای بریاری بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە لەیەن کانەداوە
خەبات مێدیا

دوای بڕیارەکەی حکومەتی کەنەدا بۆ دەستنیشانکردنی سپای پاسدارانی رژیمی ٸاخوندی ئێران وەک گرووپێکی تیرۆرستی، وەزارەتی دەرەوەی رژیم کردارەکەی کەنەدای سەرکۆنە کرد، لە هەمانکاتدا کەسایەتییە دیارەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی ئێران پێشوازییان لەو هەنگاوە کردووە و خوازیارن فشارەکان بۆ سەر رژیمی ٸاخوندی ئێران چڕتر بکرێنەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سی بی سی کانەدا،حکومەتی ٸەو وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی سپای پاسدارانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد ئێران بەجێبهێڵن.


جاستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کانەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە " سپای پاسداران ئێستا لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی کانەدادایە." لە کاردانەوە بەم بڕیارەی کانەدا، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەیژیمی ئێران بڕیارەکەی کانەدای سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاندووە"ئەم کارە قێزەونەی کانەدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەسەڵاتی ڕەوا و بەرزکردنەوەی ئاست و پانتایی دەسەڵاتی سپای پاسداران نابێت."


کەنعانی ئەم بڕیارەی حکومەتی کانەدای بە هەنگاوێکی دژمنکارانە و پێچەوانەی پێوەر و پرەنسیپە پەسەندکراوەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبردووە کە دژی سەروەری نیشتمانی ئێرانە. لەلایەکی دیکەوە ناساندنی سپای پاسداران  وەک تیرۆریست لە لایەن حکوومەتی کانەداوە کاردانەوەی ئەرێنی چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤ و کەسایەتییە دیارەکانی دژبەری رژێمی ٸاخوندی لێکەوتووەتەوە.ئەنجومەنی خێزانی قوربانیانی فڕۆکەی پی ئێس 752 لە بەیاننامەیەکدا سپاسی حکومەتی کانەدا و هەموو لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانان و ئەو کەسانەی کردووە کە هەوڵیانداوە ئەم کارە ڕووبدات.هەروەها کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە"من پێشوازی لە تۆمارکردنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەم لەلایەن کانەداوە."رژیم ئێران و ژێرخانی تیرۆریستیی ئەو وڵاتە دەبێ بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە و هەروەها بەرامبەر بە پەرەدان بە تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرانسەری جیهاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."

6 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاردانەوەکان دوای بریاری بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە لەیەن کانەداوە

کاردانەوەکان دوای بریاری بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لە لەیەن کانەداوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن