پێنچ شه‌مه‌ 

7 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێگری حراسەتی زانکۆی بوعەلی هەمەدان لە چونە ژورەوەی ماشێنی فریاکەوتن مردنی کچە خوێندکارێکی لێ کەوتەوە

 رێگری حراسەتی زانکۆی بوعەلی هەمەدان لە چونە ژورەوەی ماشێنی فریاکەوتن  مردنی کچە خوێندکارێکی لێ کەوتەوە
خەبات مێدیا

 ژنێکی خوێندکاری بواری بیناسازی بەناوی کیمیا تورکاشوەند بەهۆی ناڕوون لە خەوتنگەی کچانەی "دەباغ" لە زانکۆی بووعەلی سینای هەمەدان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامی هەوڵنەدان بەمەبەستی ڕزگارکردنی ناوبراو لەلایەن ناوەندە بە ناو حکومەتییەکانەوە، گیانی لەدەستداوە. حیراسەتی زانکۆ بە ڕێگریی ٤٠ خولەکی لە هاتنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بووە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو خوێندکارە لاوە.


بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردان، خوێندکارێکی کچ بەناوی کیمیا تورکاشوەند، خەڵکی توێسرکان سەر بە پارێزگای هەمەدان و خوێندکاری تێرمی چواری بیناسازی، لە ڕێگەی خواردنی حەب لە خەوتنگەی کچانەی دەباغ لە زانکۆی بووعەلی سینای هەمەدان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بە پێی ٸەم راپۆرتە،هێزەکانی حیراسەتی زانکۆ بۆ ماوەی ٤٠ خولەک ڕێگرییان لە هاتنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ نێو خەوتنگەی کچان کردووە و دوای چل خولەک دواکەوتن، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نێو ئەمبوڵانسەکە بە بیانووی شیاو نەبوونی شێوەی جلوبەرگی کیمیا ڕێگرییان لە گواستنەوەی ناوبراو کردووە و لەئاکامدا دوای لەبەرکردنی جلوبەرگ و دواکەوتنێکی ١٠ خولەکی دیکە ئەو خوێندکارە بۆ نێو ئەمبۆلانسەکە گواستراوەتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

6 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێگری حراسەتی زانکۆی بوعەلی هەمەدان لە چونە ژورەوەی ماشێنی فریاکەوتن مردنی کچە خوێندکارێکی لێ کەوتەوە

رێگری حراسەتی زانکۆی بوعەلی هەمەدان لە چونە ژورەوەی ماشێنی فریاکەوتن مردنی کچە خوێندکارێکی لێ کەوتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن