یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەگەری بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن حیزبی محافیزەکاری کاناداوە

ئەگەری بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن حیزبی محافیزەکاری کاناداوە

خەباتمێدیا: سەرۆکی حیزبی محافیزەکاری کانادا بەڵێنی داوە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی 21ی ئۆکتۆبر لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا دەنگ بێنێتەوە، سپای پاسدارانی رژیم وەک

خەباتمێدیا: سەرۆکی حیزبی محافیزەکاری کانادا بەڵێنی داوە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی 21ی ئۆکتۆبر لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا دەنگ بێنێتەوە، سپای پاسدارانی رژیم وەک رێکخراوەیەکی ترۆریستی رادەگەیەنێ‌.
ئەندرۆ شیر سەرۆکی حیزبی محافیزەکاری کانادا بە هەواڵنێرانی گووت: ئێمە رژیمی ئاخوندی بەو شێوە رۆتینەی کە هەیەتی و بەردەوامە لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، هاووڵاتیانی کانادایی دەکوژێت، پشتیوانی لە ترۆریزم دەکات و بەڵێنە ئەتۆمیەکان پێشێل دەکات، دەکەینە ئامانج.
ناوبراو هەروەها داوای لە ئوتاوا کردووە کە بەپێی بریارە جەناییەکانی کانادا، بەپەلە سپای پاسداران وەک سپایەکی ترۆریستی ناوزەد بکات.
ئیرین توولی، وەزیری دەرەوەی سێبەر لە حیزبی محافیزەکاری کانادا لە مانگی مەی ساڵی رابردووەوە وتبووی کە ئەوە ماوەی چەند دەیەیە کە سپای پاسداران خەڵکی ئێرانی لەگەڵ ترس و تۆقان بەرەورو کردۆتەوە و بە ئاشکرا پشتیوانی لە رێکخراوە ترۆریستیەکانی وەک حیزب اللە و حەماسی لوبنان کردووە.
ووڵاتی کانادا لەساڵی 2012 و لەماوەی سەرۆکایەتی سەرۆکی پێشو، و ئستیفن هارپێر سەرۆک وەزیرانی ئوتاوا، هەموو پێوەندیە دیپلۆماتیکیەکانی لەگەڵ تاران پچراند و هەموو ئەو هاووڵاتیانەی خۆی کە لە کونسوڵگەرییەکانی رژیمدا کاریان دەکرد هێنانیه دەرەوە، و دەست و پێوەندەکانی رژیمی لە وڵاتەکەی کردە دەرەوە.
میدڵ ئیست ئای نووسی: کاتێک کە کانادا لەماوەی مانگی رابردوودا بە دەیان ملیۆن دولاری رژیمی دەست بەسەرداگرت، پێوەندی نێوان رژیم و ئوتاوا پڕرەنگتر بۆوە. لەو دەست بەسەرداگرتنەی داراییەدا زیاتر لە 21 ملیۆن دۆلاری بەدەست هات، کە بەپێی نوسینێکی گلۆبال نیوزی کانادا، بەشێکی خەرجی قوربانیانی ترۆریستی حەماس و حیزب اللە کرا.

 


4 ساڵ و 11 مانگ و 25 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەگەری بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن حیزبی محافیزەکاری کاناداوە

ئەگەری بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن حیزبی محافیزەکاری کاناداوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن