هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا، لەلایەن هێزە سەرکۆتگەرەکانی رژێمی ئێرانەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی جۆزەردان، ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی سەرکۆتگەری ئیتلاعاتەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، بەندکرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزە بە ناو ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە، و بەدواداچوونەوەکانی خانەوادەکەی ناوبراو بە مەبەستی ئاگاداری لە چارەنووسی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە