پارێزەری توماج ساڵحی، گۆرانیبێژی ناڕازی ڕایگەیاند سزای لەسێدارەدانی ئەو گۆرانیبێژە لە بێدادگای باڵای رژێم هەڵوەشاوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمیر ڕەئیسیان ڕۆژی شەممە دووی پووشپەر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوێتی "وەک چاوەڕوان دەکرا، دادگای باڵا ڕێگری لە هەڵەیەکی دادوەری قەرەبوو نەکراوە کرد" و سزای لەسێدارەدانی توماجی هەڵوەشاندەوە.
ئەو پارێزەرە دەشڵێت "بەپێی بڕیاری تانەدانی لقی 39ی بێدادگای باڵا، دۆسیەی ئەم گۆرانیبێژە ناڕازییە جارێکیتر ڕەوانەی لقی هاوتەریبی دادگا کراوەتەوە بۆ ئەوەی دووبارە تاوتوێی بکرێت.
جێگەی باسە توماج سالحی گۆرانیبێژی رەپی ٸێران کە لە جەریانی نارەزایەتیەکانی خەلکی ٸێران پشتیوانی نارەزایەتیەکانی کردبوو لە لایەن بێدادگاکانی رژیمەوە بە سزای لە سێدارەدان مەحکوم کرابوو.