پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگه‌یندراوی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر بایکۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی سه‌رۆککۆماری ڕژیم

ڕاگه‌یندراوی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر بایکۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی سه‌رۆککۆماری ڕژیم
خەبات مێدیا

خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان! 

بێگومان ده‌نگی ئێوه‌ به‌شداری نه‌کردنه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ شانۆیه‌کی هه‌ڵبژاردن له‌ ئێران دا که‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ و درێژه‌دانی مێژوویه‌کی تری پڕ له‌ جنایه‌ت و کاره‌سات بۆ گەلانی ئێران بە تێكڕاو خەڵكی کوردستان بە تایبەت.
ڕژیم پاش مه‌رگی ئیبڕاهیم ڕەئیسی جه‌لادو تاوانبار، به‌ته‌مایه‌ له‌ ٨ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له‌ شانۆیه‌کی دیکه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن دا،١٤هه‌مین دەورەی سه‌رۆککۆماری خۆی به‌ڕ‌ێوه‌ به‌رێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند کاندیدێکی دیاری کراو کە له‌و که‌سانه‌ن که‌ کارنامه‌یه‌کی دورودرێژیان له‌ خیانه‌‌ت و دژا‌یه‌تی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان دا هه‌یه‌ و جێگه‌ی په‌سه‌ندی ئاخوند خامنه‌ین و به‌ فیلته‌ری ئه‌ودا تێپه‌ڕیوون، خۆیان ئاماده‌ کردوه‌ که‌ به‌شداری ئەو شانویە بکه‌ن. 
هه‌ر وه‌ک نه‌ریتی ڕابردووی ڕژیم، به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌وایی دان به‌خۆی و چەواشەکاری بۆ تۆکمە نیشاندانی شانۆی هه‌ڵبژارن، له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی سواو درۆینی خۆی، بەمەبەستی هەوڵدان بۆ بەشداریپێکردنی خه‌ڵک بۆ ئه‌م شانۆگەریە‌ش وه‌گه‌ڕ ده‌خا. ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ ئه‌م ڕژیمه‌ له‌ کۆتا‌ییه‌کانی ته‌مه‌نی خۆی نزیک بۆته‌وه‌ و کۆی کارنامه‌ و پێناسه‌ی ئه‌م ڕژیمه‌ وه‌ک ڕژیمێکی دیکتاتۆر و دژه‌ ئینسانی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدی بۆ دنیایی ده‌ره‌وه‌ ناسراوه‌ و له‌ ناوخۆش دا ڕۆژ به‌ڕۆژ بازنەی لایەنگرانی كەمترو و چووکەتر دەبێتەوە. 
بە ئەگەری مه‌رگی ئاخوند خامنه‌یی و هه‌ستیاری جێگره‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ که‌ وه‌ک گرنگترین هۆ‌ و پایه‌‌یی ده‌سه‌ڵات چاوی لێ ده‌کرێ و له‌لایه‌کی تریش ترسی به‌رده‌وامی ڕژیم له‌ سه‌رهه‌ڵدانە جه‌ماوه‌ریەكان و به‌رده‌و‌امی ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له‌ ناوخۆدا. له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌‌و توندترکردنی سیاسه‌‌تی پەراوێز خستنی ڕژیم  و وه‌ستانه‌وه‌یان له‌ بەرانبەر سیاسه‌‌تی شه‌ڕئەنگێزی و ئاژاوه‌گێڕی ئه‌م ڕژیمەو بەربەرەكانی و دژایەتیان لە بەرانبەر هه‌وڵە به‌رده‌وامەكانی دەسەڵاتی ئێران لە به‌هێزکردنی گروپه‌ ترۆرستیه‌کان له‌ ناو‌چه‌که‌و درێژه‌دان به‌ ترۆر و تۆقاندن و لایه‌نگری و پشتیوانی له‌ ڕوسیه‌ دژ به‌ ئوکراین و پشتیوانی لە تاقمە ترۆریستیەکان لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئه‌م ڕژیمه‌ی ناچارکردوه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کا‌نی خۆی وه‌گه‌ڕ بخا تا له‌ به‌ڕێوه‌‌بردنی ئه‌م نمایشه‌ له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنی و بۆ ڕزگارکردنی خۆی و چارەسەر كردنی به‌شێک له‌ قه‌یرانه‌کانی و له‌و ڕێگه‌وه‌ ڕه‌وایه‌تی خۆی وه‌ده‌ست بێنێ و درێژه‌ به‌ جینایه‌ت و دیکتاتۆری و به‌هه‌ژارکردنی خه‌‌ڵکی ئێران بدات.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە بریاڕی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان دەكا له‌ درێژه‌دان به‌ خەباتی  ڕوخانخوازی ئه‌و ڕژیمه‌و درود دەنێرێ‌ بۆ گەلانی ئێران كە نا‌چنه‌ ژێر باری بەڵینە درۆ فریوده‌رانه‌‌‌ی مۆره‌کانی ئه‌و ڕژیمه. 
بێگومان هەر وەك چۆن شانۆگەریەكانی ڕابردوو شكستیان هێنا‌،‌ ئەم شانۆگەریەو هه‌ر جۆره‌ شانۆیه‌کی هه‌ڵبژاردنی دیكەش شكست دێنێ‌ و گەلانی ئێران جارێكی دیكە په‌یامی بێزاری و ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕژیمه‌ دیکتاتۆر و دژه‌ ئینسا‌نیه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌‌یه‌نن. 
ده‌نگی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئێران، درێژه‌دان به‌ ڕاپه‌ڕین و به‌ربه‌ره‌‌کانیه‌کان بۆ ڕوخانی یه‌کجاری ئه‌م ڕژیمە دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌. کوردستانیش که‌ وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین و تێکۆشان و ناوه‌ندنی به‌گژداچونه‌وه‌ و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه‌ چه‌په‌ڵه‌کانی ڕژیمی نه‌گریسی ئاخونده‌کان ناسراوه‌ و له‌ ئاشکراکردنی ماهیه‌تی شکستخواردوی ئه‌م ڕژیمه‌و ڕێگری کردن له‌ تاکتیکه‌ سواو شکستخواردوه‌کانی وه‌ک هه‌میشه‌ ده‌ورێکی گرنگ و باڵای ده‌بێ و ڕێگری له‌ هه‌ر جۆره‌ تاکتیک و گاڵته‌‌جاڕیه‌کی به‌ناو هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه‌، هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی خوێناوی ژینادا، له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ئاخوند ڕه‌ئیسی جه‌للاد دا، خه‌ڵکی کوردستان بوونه‌ سه‌رمه‌شقی ڕاپه‌ڕین و بوێرانه‌ دژ به‌و ڕژیمه‌ و سیاسه‌ته‌ دژمنکاریه‌کانی وه‌ستانه‌وه‌، ئاواش به‌ بایكۆت كردن و به‌شداری نه‌کردن لە شانۆی هەڵبژاردن، نا،یه‌‌کی گه‌وره‌ له‌ نێوچاوانی ڕسوایی ئه‌م ڕژیمه‌ ده‌ده‌ن. 
سازمانی خه‌باتی کو‌ردستانی ئێران وێڕای ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌م گاڵته‌جاڕیه‌ی ڕژیم ، داوای بایکۆت و به‌شدارینه‌کردنی خه‌ڵک له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ بۆ سه‌رۆککۆماری ڕژیم دەكات و لە بەرانبەردا  داوا ده‌کا بە ڕاپەڕین و تێكۆشانی بەردەوام دروشمی ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه‌له‌ هه‌موو گۆشه‌ و که‌نارێک به‌رزکه‌نه‌وه‌.

بڕوخێ ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی 
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وایی گه‌لانی ئێران

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی ناوه‌ندی
۳ی پووشپەڕ ۱۴۰۳

4 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگه‌یندراوی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر بایکۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی سه‌رۆککۆماری ڕژیم

ڕاگه‌یندراوی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر بایکۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی سه‌رۆککۆماری ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن