خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ لە سنوورەکانی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم کوژرا.
خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ لە سنوورەکانی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم کوژرا.
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٠ ی رەزبەر، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم جێگیر لە پادگای (بێمزورتێ) لە کوێستانەکانی کێلەشین تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بەناوی عەزیز رەئیسی کوری مەناف و خەڵکی گردێک سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، کوژراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی تری خەڵکی پیرانشار بە ناوی "کاوە" لەلایەن هێزە چەکدارەکان لە سنوری سەردەشت بریندار بووە.