حەسەن و ماردین دەرئوفتادە باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە بانگهێشتی ٸیدارەی سەرکوتگەری ٸیتلاعات کران و لێکۆلینەوەیان لەگەل کرا.
بە پێی راپۆرتی هەوالدەرییەکان. حەسەن دەرئوفتادە،باوکی کۆمار و ماردینی برای، روژی شەممە دووی پووشپەر، بە هۆی یادکردنەوەی کورەکەیان، بانگهێشتی ٸیدارەی سەرکوتگەری ٸیتلاعاتی پیرانشار کران و لێکۆلینەوەیان لەگەل کرا.
جێگەی باسە، کۆمار دەرئوفتادە لاوی تەمەن شانزدە سال رۆژی یەکشەممە هەشتی خەزالوەری ۱٤۰۱، بە هۆی بەشداری لە شۆرشی ژینا لە پیرانشار کەوتە بەر گولەی هێزە داگیرکەرەکانی رژیم و شەهید کرا.