بەپێی هەواڵەکان، لە ڕۆژانی ڕابردودا یووسف حاجی خۆش ئەندامی شورای ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتوویی کوردو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەنساری، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ "حزبە دژبەرەکانی ڕژیم " سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران بە سەریدا سەپا.
یووسف حاجی خۆش ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤، لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعاتی شنۆ لە ماڵەکەی گیرابوو.