پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ژنێک بە پاساوی پاراستنی نامووس لە سنە

کوژرانی ژنێک بە پاساوی پاراستنی نامووس لە سنە
خەبات مێدیا

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، نەرمین پیرهەمەن، دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی "چەم سوو" سەر بە شاری سنە لەلایەن هاوژینەکەی بە ناوی حیشمەت کەلایی لەبەردەمی نووسینگەی ئەو شارەدا بە  چەقۆ کوژرا.

 نەرمین پیرهەمەن لە چەند مانگ پێشترەوە ماڵی هاوژینەکەی بەجێ هێشتووە و ڕۆژی ڕووداوەکە، بکوژ بە بیانووی ڕەزامەندیی بۆ جیابوونەوە قوربانیەکە ئەوی کێشاوەتە شوێنی  ڕووداوە و لەو شوێنەو لە بەر چاوی خەڵک بە چەندین زەەبەی چەقۆ کوشتوویەتی.

میدیا حکومەتییەکان هەواڵی گیرانی بکوژەکەیان ڕاگەیاندووە و وەکوو زۆربەی حاڵەتەکانی ژنکوژی هۆی کوژرانی ناوبراویان بە "کێشەی خێزانی" ناو بردووە.

4 مانگ و 27 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ژنێک بە پاساوی پاراستنی نامووس لە سنە

کوژرانی ژنێک بە پاساوی پاراستنی نامووس لە سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن