یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێ چالاکی کرێکاری بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کران

سێ چالاکی کرێکاری بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کران
خەبات مێدیا


سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی مورتەزا سەیدی، محەممەد ئێراننژاد و نەسروڵڵا ئەمیرلوو، لەلایەن بێدادگای رژیمی ئێرانەوە سەرجەم سزای شەش ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم دواییانەدا مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی کورد و خەڵکی کامێران، محەممەد ئێراننژاد و نەسروڵڵا ئەمیرلوو، لەلایەن لقی دووی دادگای سەرکوتگەری بە ناو شۆڕشی شەهریار بە سەرۆکایەتیی بە دادوەر بەهرام پەناهی بە تۆمەتی "پێکهێنانی دەستە و گرووپ بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش" هەر یەک سزای دوو ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای ٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
مورتەزا سەیدی و نەسروڵڵا ئەمیرلوو، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوە لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شەهریاری سەر بە پارێزگای تارانەوە بەند کران.
ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، بانەمەڕ ی ۱٤۰۲ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کران.
هەروەها محەممەد ئێراننژاد لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی پێشووی خۆیدا ٥ی پووشپەڕی ۱٤۰۲، بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکرانەکەی بەڕێی بەندیخانە کرابوو. ناوبراو لە ئاکامدا ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی ۱٤۰۲ لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

3 مانگ و 3 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێ چالاکی کرێکاری بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کران

سێ چالاکی کرێکاری بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن