بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، هەتاو ٸەکرەمی هاووڵاتی کوردی دانیشتووی بۆکان کە پێشتر لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە گیرابوو بە دانانی بارمتەی شەش ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ٸازاد کرا. جێگەی باسە کە هەتاو ٸەکرەمی لە رێکەوتی یازەدی جۆزەردان لە ماڵەکەی خۆی لە بۆکان گیرابوو، هەروەها لە کاتی گرتنیدا دوای پشکنینی ماڵەکەی کەلوپەلە شەخسیەکانی ناو براو دەستیان بەسەر داگیرا.