بەرپرسانی تەندروستی غەززە ڕایانگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە، خوشکی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسی گروپی تیرۆریستی حەماسی سەر بە ڕژیمی ئێران و لانیکەم 24 فەلەستینی کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی غەززە دەڵێن هێزەکانی ئیسرائیل سێ هێرشی قورسی ئاسمانییان ئەنجامداوە .هەروەها ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە هێزە سەربازییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر دوو بینای "هێزەکانی حەماس لە شاتی و توفاح لە باکووری کەرتی غەززە" و دەڵێت "تیرۆریستان لەناو قوتابخانەکاندا چالاکیان کردووە کە لەلایەن حەماسەوە وەک قەڵغانێک بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانی بەکارهێنراون".