هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زیندانیێکی سویدی ٸێرانی بە هۆی مەترسی لە سێدارەدان مان دەگرێت

زیندانیێکی سویدی ٸێرانی بە هۆی مەترسی لە سێدارەدان مان دەگرێت
خەبات مێدیا

هاوسەری ئەحمەد ڕەزا جەلالی ئەکادیمیستی سویدی بە ڕەچەڵەک ئێرانی کە ماوەی هەشت ساڵە لە ئێران لە زینداندایە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا جەلالی مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ویدا مێهراننیا ڕۆژی سیشەممە،ڕایگەیاند هاوسەرەکەی "پێی وایە تەنها ڕێگا بۆ ئەوی بتوانێت دەنگی بگەیەنێت بە هەمووان لە جیهاندا مانگرتنە لە خواردن".جێگەی باسە کە،دوو هاووڵاتی سویدی لە بیستی پووشپەڕ، لە لایەن ڕژیمەوە  لە بەرامبەر حەمید نووری  بەرپرسی پێشووی زیندانەکانی ڕژیم کە لە ساڵی 2022 بە تاوانی ڕۆڵی لە کوشتنی بەکۆمەڵ لە زیندانەکانی ئێران لە ساڵی ۱۳٦۷ لە سوید سزای هەتاهەتایی حوکم درابوو ٸازاد کران،بەڵام جەلالی کە لە ساڵی 2017وەلە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لە 
ئاڵوگۆڕەکە بێبەش بوو.

3 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیندانیێکی سویدی ٸێرانی بە هۆی مەترسی لە سێدارەدان مان دەگرێت

زیندانیێکی سویدی ٸێرانی بە هۆی مەترسی لە سێدارەدان مان دەگرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن