وەک هەمیشە دەسەڵاتدارانی ئێران لە حاست چارەنوس و ژیانی خەڵک کەمتەرخەمن و ئەو کەمتەرخەمیانەی دەسەڵات بە گشتی و بەرپرسانی حکومەتی تەنانەت نەخۆشخانەکان وای کردوە
وەک هەمیشە دەسەڵاتدارانی ئێران لە حاست چارەنوس و ژیانی خەڵک کەمتەرخەمن و ئەو کەمتەرخەمیانەی دەسەڵات بە گشتی و بەرپرسانی حکومەتی تەنانەت نەخۆشخانەکان وای کردوە مەترسی بۆ سەر سەلامەتی و گیانی خەڵک دروست بێ.
لە تازەترین کەمتەرخەمی بەرپرسان و بەشی پزیشکی و نەخۆشخانە، ژمارەیەک لە خەڵکی گوندی (چنارمحمود) ی سەر بەپارێزگای چوارمەحاڵی بەختیاری، تووشی نەخۆشی ئیدز بوون. بە دوای ئەو ڕوداوەدا ناڕەزایەتی خەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەگشتی و لە پارێزگای چوار مەحاڵی بەختیاری دروست بوو.
هەر بۆ ناڕەزایەتی لە بێ هەڵوێستی دەسەڵات و نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی، ئەمڕۆ شەممە 13ی ڕەزبەر 1398 کۆچی خۆری، هەزاران کەس لە خەڵکی شاری لۆردەگان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی دێی چنار مەحمود هاتنە سەر شەقامەکان و لە دژی دەسەڵات دروشمیان دا و هێرشیان کردە سەر بنکەی فەرمانداری، دەفتەری خومەینی و چەند بنکەێکی حکومەتیان ئاوردا.
سەرەرای هێرشی چەکداری هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی و هەوڵەکانی پاسدارە سەرکوتگەرەکان، بۆ کپ کردنی ناڕەزایەتیەکان، بەڵام جەماوەری وەزاڵە هاتوو بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتی و دروشم لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سڵاو و درود دەنێری بۆ خەڵکی قارەمانی شاری لۆردەگان بە تایبەت و خەڵکی ئوستانی چوارمەحاڵی بەختیاری بە گشتی و ناڕەزایەتی تێکڕایی جەماوەر لە ئێران بە دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، بە بایەخ دەزانێ بۆ کۆتایی هێنان بەو حاکمیەتە مڵهوڕو دژی ئینسانی و نامەشروعە.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی ئاخوندی.
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی جەماوەری وەزاڵەهاتوی نەتەوەکان لە ئێران.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
شەممە 5 ئۆکتۆبری 2019