تەزووی بەرق لە شوێنی کار، بوو بە هۆیی کوژرانی کرێکارێکی کورد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە، حەوتی پووشپەر، لە ٸاکامی بەرکەوتنی تەزووی بەرق لە شوێنی کار، کرێکارێکی کوردی خەلکی بانە، بە ناوی عسمان ٸەمینی تەمەن پەنجا سال بوو بە قوربانی، جێگەی باسە کە ٸێران بە یەکێک لە خراپترین وڵاتانی دونیا لە رووی نەبوونی کەلوپەلی دلنیایی و خۆپارێزی لە شوێنی کار، بۆ کرێکاران تۆمار کراوە .