شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ٸێران، لە لایەن زیندانەکان بەرەو رووی بایکۆتی بەربڵاو بۆەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسانی زیندانی قەزەڵحەساری کەرەج لە بەرانبەر بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکان، لە لایەن زۆرینەی زیندانیانەوە کەوتوونەتە هەرەشە و چاو سوورکردنەوە بە مەبەستی بەشداری بەندکراوان لەو شانۆگەریە نوێەدا، جێگەی باسە کە سەرەرای هەرەشە و فشاری بەرپرسانی زیندان، زیندانیان بەشدارییان لەو شانۆگەرییە نەکردووە.