وەک روون و ٸاشکرایە هەڵبژاردن یەکێکە لە بنەماکانی دیموکراسیەو ئەگەر رێکخراو یان لایەنێک بیەوێت دیموکراتی بوونی وڵاتێک هەڵسەنگێنێ، یەکێک لەو فاکتەرە سەرەکیانەی کە وەک پایەی دیمکڕاسی پشتی پێ دەبەسترێت، هەڵبژاردنە.
بەڵام لە شێوەو چۆنیەتی هەڵبژاردن لە وڵاتێکی دیموکرات و وڵاتێکی دیکتاتۆر جیاوازی هەیە و هەر ٸەم جیاوازیەشە کە دەبێتە هۆکاری ناساندنی هەڵبژاردنی راستەقینە و هەڵبژاردنی فۆرمالیتە.
وەک دەبینین لە زۆربەی وڵاتە دیکتاتۆریەکانیشدا پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێ، بەڵام هەڵبژاردن لە ووڵاتی دیکتاتۆری، بە ٸامانجی مانەوەی دەسەڵات، بە ساختەکاری و بۆ خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام شێۆازی هەڵبژاردنەکانە لە وڵاتانی دیکتاتۆر، لە جێگای ٸەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ بەشداری خەڵک ودڵخۆشییان، دەبێتە هۆی ناٸۆمێدی و بێزاری خەڵک، وەک ٸەوەی لە ٸێراندا دەیبینین.
لە مێژووی تەمەنی پر لە شەرمەساری و داگیرکاری ئاخوندەکانی زاڵ بەسەر ٸێراندا، دەبینین پەنایان بردووەتە پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ ٸەوەی بە دونیای دەرەوە بیسەلمێنن کە مەشروعیەتیان لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە پێدراوە. بەڵام ناوەند و رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە دەرەوەی ٸێران و لە ناوخەڵکی ٸێرانیش باوەریان پێی نییە، شانۆی هەڵبژاردن لە ٸێران بە هۆکاری ٸەوەیکە لە سایەی دەسەڵاتی رەشی رژیمی ٸاخوندی بۆت هۆی جیاوازی نێوان حکومەتێکی دیموکراتیک و ٸەم رژیمە ٸەوەیە کە، لە وڵاتانی دیموکراتیک هەر کەس و لایەنێک ٸازادن خۆیان بپالێون بۆ هەر بەرپرسیارەتیێک بە مەرجێک کە تەمەنی کەسی پالێوراو گەیشتبێتە تەمەنی یاسایی و لە کۆتاییدا ٸەوە خەڵکە دیاری دەکەن کە کێ هەڵبژێرن. بەڵام لە وڵاتە دیکتاتۆرەکانی وەک رژیمی ٸاخوندی، تەنها کەسانێک دەتوانن خۆیان بۆ نوێنەرایەتی مەجلیس یان وەک سەرۆککۆمار بپاڵێون کە لە فیلتەری، وەزارەتی ٸیتڵاعات، شۆرای نیگابان و چەند ناوندی دیکەشنیتری ٸەمنیەتی رژیم پەسەند بکرێن و بە شێوی سەد لەسەد گوێ لە مشت و بەکرێگیراوی رژیم بن و بە دیوێکیتری بابەتەکە دیاریکراوی حکومەت بن نەک هەڵبژێردراوی خەڵک.
هەڵبژاردنی ٸەم جارەی سەرۆک کۆماری رژیم لە ٸێران کە بە هۆکاری تەقینەوەی گومانناوی کۆپتەری رەیسی جەلاد و هاوکارانی زووتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەرێوە دەچێت ٸەو راستیەمان بۆ دەسەلمێنێت کە نە تەنیا کەسێکی پالێوراوی خەلکی لە نێو کاندیدەکاندا بوونی نیە بەلکوو زۆرینەی ٸەو کەسانەش کە لە رابردوو خزمەتکاری رژیم بوون و بە هۆکاری کەوتنە مەترسی بەرژوەندیەکانیانەوە رەخنەیان لەو رژیمە گرتووە کەوتونەتە بەر خامنەیی و دەوروبەریەکانی و لە لیستی کۆتاییدا ناویان نیەو ٸەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رژیمی ٸاخوندی بەشداری خەلکی لە شانۆی هەڵبژاردنەکان تەنیا و تەنیا بۆ گەرمکردنی شانۆکە دەوێت و ٸەوەیکە بایەخ و گرنگی لای دەسەڵاتداران نەبێت، دەنگی خەڵکە.
هەر بۆیە خەڵکی ٸازادیخواز لە ٸێران بەو ٸاکامە گەیشتوون کە تاقە رێگای گەیشتن بە مافەکانیان رووخانی ٸەو رژیمەیە و چیتر بە شانۆی ریفۆرمخوازی ناکەونە داوی حکومەت و دارودەستەکەی و لەسەر رێگای خۆیان تاکوو گەیشتن بە ٸامانجەکانیان سوورن و باشترین بەڵگەش، بەشداری لانیکەمی دەستوپەیوەندەکانی رژیم، نەک خەلک لە کۆتا شانۆی هەڵبژاردنی رژیمە کە خەڵکی ٸێران وەک ریفراندۆمێک چاویان لێ کرد و دەنگی نەخێر و بایکوتیان دا بە رژیمی ٸاحوندی.
هەر بۆیە رۆژی هەینی هەشتی پووشپەر جارێکیتر ٸەو راستیە دووپات دەکەینەوە کە بەشداری لەو شانۆیە ناکەین و رێز دەگرین لە گیانبازی ٸازادیخوازانی رێکای رزگاری ٸێران و کوردستان بە تایبەت قوربانیانی شۆرشی ژینا .