سکرتێر ی گشتی ،چەند کەس لە ٸەندامانی سەرکردایەتی،کادرو پێشمەرگەو تێکۆشەرانی سازمانی خەبات لە کۆبونەوەی بەرینی ٸێرانیانی ٸازاد لە بەرلین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری خەبات میدیا، رۆژی شەممە نۆی پووشپەر، کۆبونەوەی بەرین و رێپێوان ئێرانیانی ٸازادیخوازو کوردە تێکۆشەرەکان کە پێکهاتبوو لە سەدان کەس لە ٸەندام و لایەنگرانی شۆرای میلی مۆقاومەت و بەشێک لە کەسایەتی و ٸەندامانی لایەنگری مافی مرۆڤ و پشتیوانی ٸێرانی ٸازاد بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆرش و مەقاومەتی خەڵکی ٸێران لە بەرلینی پایتەختی ٸەڵمانیا بەرێوە چوو. لەو کۆبونەوە بەرینەدا بەرێز کاک بابەشێخی حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات و چەند کەس لە ٸەندامانی سەرکردایەتی، ٸەندام و لایەنگرانی سازمان لە دەرەوەی وڵات بەشدار بوون.
جێگەی ئاماژەیە بابەشێخ حوسەینی ووتارێکی سیاسی پێشکەش کرد.