سێ‌شه‌مه 

12 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

‎هەڕەشەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی و پشتیوانیکردن لە حیزبوڵلای لوبنان

‎هەڕەشەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی و پشتیوانیکردن لە حیزبوڵلای لوبنان
خەبات مێدیا

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕژیمی ئاخوندی سەبارەت بە ئاکامەکانی هێرش بۆ سەر حیزبوڵلای لوبنان ڕایگەیاند ڕێژیمێک کە هەڕەشەی لەنێوبردن دەکات، شایەنی لەنێوچوونە. بە پێی راپۆرتی هەوالدەرییەکان. ئیسرائیل کاتس رایگەیاندووە "وڵامی من بۆ ڕژیمی ئاخوندی ڕوونە، ئەگەر حیزبوڵلا کۆتایی بە هێرشەکانی نەهێنێت و لە باشووری لوبنان پاشەکشێ نەکات، بە هەموو هێز و تواناوە هێرش دەکەینە سەریان". ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ نوێنەری ڕژیم لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە هەژماری ئیکسی خۆی سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵلا هەڕەشەی کردبوو. ئەمیرسەعید ئیرەوانی لەو پۆستەدا وێڕای هۆشداریدان نووسیبووی: "ئەگەر ئیسرائیل هێرشێکی گەورە و هەمەلایەنە بکاتە سەر حیزبوڵلا، شەڕێک ڕوو ئەدات کە شەڕی لەنێوچوونە".

2 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎هەڕەشەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی و پشتیوانیکردن لە حیزبوڵلای لوبنان

‎هەڕەشەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی و پشتیوانیکردن لە حیزبوڵلای لوبنان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن