ڕووخانی ڕژیمی بەعس و هاتنی ڕێکخراوی داعشی تروریست ، بووە دوو دەرفەتی لەبارو گونجاو بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کە کاریگەری و هەیمەنەی خۆی لەناو شێعە وبەشێکی زۆر
ڕووخانی ڕژیمی بەعس و هاتنی ڕێکخراوی داعشی تروریست ، بووە دوو دەرفەتی لەبارو گونجاو بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کە کاریگەری و هەیمەنەی خۆی لەناو شێعە وبەشێکی زۆر لەعێراق بسەپێنێت و خەیاڵ وخەونی لەمێژینەی کە هیلالی شێعەیە بهێنێتە دی. لە دوای کۆتایی هاتنی حاکمیەتی بەعسی دیکتارو و بەدەسەڵات گەیشتنی شیعە وبەتایبەت نزیکەکانی وکوو نووری المالکی وهتد.. هەوڵی داوە لەهەر جێگەیهک بۆی بکرێت ڕایەڵه وتۆڕی ترۆریستی وتاقم گەلی گرێدراو بە یەکەی سپای قودسی دابمەزرێنێت و بە ناوی یارمەتی ودەزگا گەلی خێرخوازی وشەریکەی جۆراوجۆر کە لەبنەڕەتدا ،جگە لە دەزگای سیخوڕی ومافیایی وترۆریستی شتێکی دیکە نین ،ئامانجە شوومەکانی پێوشوێن بگرێت ولە پێناوئەم نیەتە نگریسەیدا لەهیچ تاوانێک لەم وەڵاتەدا درێغی نەکردووە. بە ڕاهێنانی گرووپەکانی سەر بهخۆی لەسەر ڕێچکە وبونیادی بیری ڕووخاندن وتێکدان ، یەکەخزمەت گوزاری و خێرخوازیەکانی وەڵاتانی دۆستی عێراقی کردە ئامانج وبە هەڵایسانی شەڕی تروریستی خۆی لەگەڵ ئەمریکا ،عیراقی لە باری یارمەتی وسەرمایەدانان و هاووکاری ئەو وەڵاتانە تا ڕادەێیک دابڕی.
لە سەرودەمی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام وسەرپێکەوتنی حکومەتێکی نوێ، کە ڕۆحی پێکەوەژیان لەڕێگەی مەجلیسی حوکمەوە خەریک بوو بناغەی دادەکوتا وگەلانی عێراقی پێکەوە خستبووە بیری دروست کردنی کیانێکی هاووچەرخ ، ڕژیمی ئاخوندی لەچەند لاوە هەوڵی لەبار بردنی دا و، بە نانەوەی چەند دووبهرکی و بەهێز کردنی بیری توندڕەوی و شیعەگەری و گەیاندنەوەی هیلالە قەت تەواو نەبووەکەی شێعە ، گەلێک تاقم وگرووپی توند ئاژۆی سەروەخۆی بەگژ سوننە وباقی ئەدیانەکانی دیکە لەعێراق کرد.
بە پشتیوانی مادی ومەعنەوی بەهێز ،دەست پەروەردە و نیشان کراوەکانی خۆی کردە دەسەڵاتدار وحاکمی ڕەها و بە دژایەتی وبیری تەنانەت لەناو بردنی هەرێمی کوردستان دەرسی دادان ولەم پێناوەدا گەلێک پیلانی شوومی گێڕاوە ،کە بەرچاووترینیان یکگرتنی هێزی سوپای پاسدارانی تروریست وحەشدی شەعبی بوو لەدژی کوردستان وهێرش کردنە سەر دەسکەوتەکانی لەدوو پرسی ڕیفراندۆمدا، بەڵام ئەم تەراتێنەی لەعێراق و دژبەریەتیەی لەگەڵ ئازادی وژیانێکی دادپەروەرانە لەم وەڵاتە ، بەرەوو لاوازی دەڕوات وچیتر نەوەی نوێ وبیری ئیسڵاح خوازی وپێکەوە ژیانی ئاشتیانە، ڕێگە نادەن وەڵاتەکەیان ببێتە ئەو مەیدانە لەبارە بۆ ڕەمبازی ڕژیمی مەلاکانی ئێران.
ئەگەرچی لەگەڵ هەموو ئاژاوەگێڕی وپلانەکانی حاکمیەتی ئاخوندی بۆ جێ پێ قایم کردن وقوت دانی عێراق ، جاروبار دەنگی دژایەتی ڕژیم بەرز بۆتەوە و بەهێز سەرکوتکراوەتەوە ،بەڵام ئێستا بەئاشکرا زەنگی کردنەدەری ڕژیم ودەزگا سەرکوتگەر وجاسووسیەکانی لەعێراق لێدراوە .. لەنوێترین ڕابوون وناڕەزایەتی دەڕبڕینی گەلانی عێراق دژ بە ڕژیمی ترۆریست پەروەری ئێران ، ڕۆژی سێ شەممە بەرانبەر بە 9ی ڕەزبەر ،خەڵک هاتنەوە سەرشەقام و ئەمجارە بەتەوژمتر لە ڕابردوو لەچەند شاری عیراق ناڕەزایەتی سەری هەڵدایەوە.
خۆپیشاندەران کە دژ بە چەوسانەوە وگەندەڵی وبوونی ڕژیمی ئێران لەعێراق وەستاوونەتەوە وبەداخەوە تا ئێستا دەیان کەسیان لێکوژراوە وبریندار بووە ، بە درووشم وشێعاری سەربەخۆیی بۆ عێراق ،لەسەر وەدەرنانی ئێران تائکید دەکەنەوە و دەڵێن ئێمە مافی خۆمان لە دەسەڵاتی ئێران وەردەگرینەوە، بڕوخێ ڕژیمی ئێران ،بڕوخێ حاکمیەتی دارودەستەی ئێران ..
زۆربەی خۆپیشاندەران کە لێدوانی میدیایی و تەلەفزیونیان لێوەردەگیرا ، دووپاتیان دەکردەوە کە خەڵک هۆی ئەم لاوازیە بە دەستوەردان وکشت وبڕی ئێران لەم وەڵاتە دەزانن. دەستێوەردان وفشاری ڕژیم کە ئەم ئاڵۆزیانەی بەدووی خۆیدا هێناوە ، ئەمجارە زیاتر لە 100کوژراو و300برینداری لێکەوتۆتەوە. ڕێکخراوەکانی ڕاپۆرت دەری بێسنوور دەڵێن ،سەرکوتی میدیاکاران وخۆپیشاندەران زۆر زاڵمانە بووە وزۆرێک لەچاودێرانیش گوتیان ئەم شێوە سەرکوت وکوشت وکوشتارەی خەڵک ومیدیاکاران هەر لە گرووپەکانی سەربەڕژیمی ئێران چاوەڕوان دەکرێت وهەتا چوونە دەری بەتەواوەتی ڕژیم وشوین کەوتوانی ئەم ئاڵۆزی وکوشتارە هەر بەردەوام دەبێت.