پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

‎تەقەکردن و لێدان لە کۆڵبەرانی کورد لایەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە

‎تەقەکردن و لێدان لە کۆڵبەرانی کورد لایەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە
خەبات مێدیا


کۆڵبەرێکی کورد لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی هەنگی مەرزیەوە لێی دراو پاشان بە شێوەی راستەوخۆ تەقەی لێ کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە نۆی پووشپەر، کۆلبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە بە ناوی شێرزاد چاوشینی، ۳٤ سالەیان گرتووە و دوای  دزینی موبایلەکەی و بری ۱۲۳۰ دولار پارەی، لێیان داوە و دواتر دوای بەردانی لە پشتەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێ کردووە.
لە هەواڵێکیتردا کۆلبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن بەکرێگیراوانی رژیم لە سنوورەکانی تەتە سووکایەتی پێکراوە و لێی درا.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی٨ی پووشپەڕی١٤٠٣، کۆڵبەرێک. بە ناوی ”ئومید مورادی” تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی هەنگی مەرزی لێدرا و هێرشی کرایە سەر. جێگەی باسە هێزەکانی مەرزی بە ”باتۆم” هێرشیان کردۆتە سەر ئەم کۆڵبەرە.

4 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎تەقەکردن و لێدان لە کۆڵبەرانی کورد لایەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە

‎تەقەکردن و لێدان لە کۆڵبەرانی کورد لایەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن