دوو هاووڵاتی بەلوچ لە ئێرانشار لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە گیران. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە یانزەی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی خەڵکی ئێرانشار، لە ماڵەکەی خۆیان لە شەقامی بەهەشتی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندییەوە گیران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. جێگەی باسە کە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاری لەسەرئەم دوو بەندکراوە و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان بڵاو نەکراوەتەوە.