وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ٸەمریکا رایگەیاند، هەڵبژاردن لە ٸێران ٸازاد و عادڵانە نیە و نابێتە هۆی گۆرانکاری سەرەکی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ٸەمریکا لە کاردانەوە بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ٸێران وتی، بە داخەوە ٸێمە چاوەروان ناکەین ٸەم هەڵبژاردنە، جیاواز لە هەر ٸاکامێک کە هەیەتی، ببێتە هۆی گۆرانکاری سەرەکی لە سیاسەتی ڕژیم و رێزگرتنی لە مافی مرۆڤ چونکوو هەڵبژاردنێکی ٸازاد و عادڵانە نییە.