نەرگس مووسەوی لە شارۆچکەی سەنگەر سەر بە شاری ڕەشت، ناوەندی پارێزگای گیلان، بەپاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
بکوژەکە بە چەندین زەربەی چەقۆ و قەمە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و خوشکی هاوسەرەکەی بەسەختی بریندار کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەرگس مووسەوی کە دایکی دوو منداڵی ٨ و ١٥ ساڵە، لەم دواییانەدا داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردبوو. بکوژ دوای کوشتنی ناوبراوگیراوەو ئێستا لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشتدا ڕاگیراوە. ناوبراو هۆی کوشتنی هاوسەرەکەی بە "پاراستنی نامووس" ڕاگەیاندووە.