کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئیبراهیم ئیبراهیمی، خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئێران بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ۱٤۰۳، ئیبراهیم ئیبراهیمی، کۆڵبەری تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "پاش بەرد" و دانیشتووی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە لە سنووری "کانی زەرد"ی سەردەشت لە بەشی قاچی بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکانی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە گواستراوەتەوە.