وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، ڕژیمی ٸاخوندی ٸیران پیلانی لە ناوبردنی ئیسرائیلی هەیە و بەرنامەی ئەتۆمی بۆ دڵنیایی مانەوەی خۆی دەوێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بتسل ئل وتی، ڕژیمی ئاخوندی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ،سیاسەتی دژە ئیسرائیلی هەبووە و بەرپرسانی ڕژیم قسەی لەناوبردنی ئەو وڵاتە دەکەن. وەزیری دارایی ئیسرائیل هەروەها وتی کە پیلانی ڕژیم بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل، تەقاندنی دەیان هەزار مووشەکە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە ساڵانێکە ٸەو ڕژیمە سەرقالی دروست کردنی بنکەی تیرۆریستیە لەو شوێنانە.