پێنچ شه‌مه‌ 

14 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

موجاهد کوورکوور لە مافی پەیوەندیگرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەشکرا

موجاهد کوورکوور لە مافی پەیوەندیگرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەشکرا
خەبات مێدیا


نیگار کوورکوور خوشکی موجاهد کوورکوور ، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە کە : "لە چەند مانگی ڕابردوودا خانەوادەکەی چەندین جار سەردانی زیندانی شەیبانیان کردووە بۆ ئەوەی کە چاویان بە براکەی بکەوێت، بەڵام بەرپرسانی بەکرێگیراوی ڕژیم لە زیندان ڕێگەیان نەداوە یەکتر ببینن."

هەروەها ڕایگەیاندووە کە خانەوادەکەی بۆ بەدواداچوون چوونەتە لای دادستانی گشتیی ئیزە بەڵام دادستانی گشتی بە باوکی وتووە کە کوڕەکەت مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردنی نییە و لەم مافە بێبەش کراوە.

خوشکی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئیستا چەند حەفتەیە ئێمە هیچ هەواڵێکمان لە براکەمان نییە و لە دۆخی بێ ئاگاین.

دەزگای بەناو دادوەریی ڕژیمی ئێران، موجاهد کوورکووری بە تەقەکردن لە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە ئیزە و کوشتنی حەوت هاووڵاتی كه‌ لە نێویاندا کیان پیرفەلەکیش هه‌بوو تۆمەتبار کردووە، بەڵام ئەم زیندانییە سیاسییە ئەو تۆمەتەی ڕەت کردووەتەوە.

2 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

موجاهد کوورکوور لە مافی پەیوەندیگرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەشکرا

موجاهد کوورکوور لە مافی پەیوەندیگرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەشکرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن